top of page

چنار جەوهەر عەلی

فەرمانبەری كارگێڕی

بـەڕێـز چنار جەوهەر عەلی فەرمانبەرێكی دڵسۆز و لێهاتووی بــەشی كــارگێڕی قوتابخانەی گوندی ئارامی بنەڕەتییە، هەڵگری بڕوانامەی دبلۆم/ ژمێریاری/ پەیمانگای تەکنیکی هەولێر لە ساڵی خوێندنی 2011-2012.زمانی دایك كوردییە، هەروەها شارەزایە لە زمانی عەرەبی، ئەمەش گرنگە لە پەیوەندی كردن لەگەڵ مامۆستایان و قوتابیان و ڕاپەراندنی ئەركەكانی، سەرەڕای توانای لە بەڕێوەبردنی کارە کارگێڕییەکان بە شێوەیەکی کارا، توانای ڕێکخستن و پلاندانان، کارکردن بە شێوەی تاکەکەسی و وەک بەشێک لە تیم و وردبینی لە مامەڵە كارگێڕییەکاندا.خاتوو چنار لە خێزانێکی نیشتمانپەروەرە کە قوربانییەکی زۆریان داوە، باوکی جەوھەر عەلی، و باپیر و زیاتر لە بیست کەسی خانەوادەکەی لەگەڵ بارزانییەکان ئەنفال کراون.

چنار جەوهەر عەلی

مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ قوتابخانەی بنەڕەتیی گوندی ئارام ٢٠٢٥

  • Facebook
  • Youtube
  • Whatsapp
  • Telegram
  • Instagram
  • X
  • TikTok
bottom of page