top of page

دونیا بختیار حسین

مامۆستای بیرکاری

مامۆستا ( دونیا بختیار حسین ) مامۆستای بیرکاری لە قوتابخانەی گوندی ئارامی بنەڕەتی، وانە بە قوتابییانی پۆلی حەوتەم و هەشتەم دەڵێتەوە.

خاوەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە بەشی فیزیا - زانکۆی سەڵاحەددین کۆلێژی پەروەردە لە ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢

زمانی کوردی و ئنگلیزی پاراوە.

مامۆستا دونیا پێشتر وەکو مامۆستای بیرکاری کاری کردووە لە قوتابخانەی کلێڤەری بنەڕەتی ناحکومی وە وەکو مامۆستای فیزیا لە ئامادەیی کلێڤەری ئنگلیزی ناحکومی ماوەی سێ ساڵ.

لە ساڵی ٢٠٢٣ بووە بە راهێنەری نێودەوڵەتی بیرکاری هزری، لە پەیمانگەی لوتکەی کوردستان کۆرسی وتووەتەوە. لە ساڵی ٢٠٢٤، پێنج لە قوتابییەکانی لە پێشبڕکێی بیرکاری هزری لەسەر ئاستی کوردستان پلەی یەکەمیان بەدەستهێناوە.

مامۆستای فیزیا و بیرکاری بووە، لە خولی هاوینە  و زستانە لە پەیمانگەی لوتکەی کوردستان

مامۆستای بیرکاری بووە لە قوتابخانەی ڕۆندکی بنەڕەتی ( وانەی ئێواران ) تایبەت بە قوتابییانی ئاوارەی سووری کە لەلایەن ڕێکخراوی ئینتەرسۆس و ئێن ئاڕ سی پاڵپشتی دەکرا، بۆ ماوەی ساڵێک.

دونیا بختیار حسین

مافی بڵاوکردنەوەی پارێزراوە بۆ قوتابخانەی بنەڕەتیی گوندی ئارام ٢٠٢٥

  • Facebook
  • Youtube
  • Whatsapp
  • Telegram
  • Instagram
  • X
  • TikTok
bottom of page