گولستان أحمد عبدالله
مامۆستای ئابووری
م. گولستان أحمد عبدالله مامۆستام لە قوتابخانەی (گوندی ئارام ٢ )پسپۆری(ئابوری) وانەکانی کۆمەڵایەتی وبەهای کۆمەڵایەتی و ئاین بۆ پۆلەژانی ٢،٦،٧،٨،٩دەڵێمەوە، دەرچووی کۆلێژی بەڕێوبردن و ئابووریم بەشی ئابوری لە زانکۆی سەلاحەدین لە ساڵی خوێندنی ٢٠٠٥-٢٠٠٦.
ئەزموونی کارکرنم لە ساڵی ٢٠٠٧ دەستی پێکرد لە ئامادەیی شەهید عبدالرحمن لە سنوری پەروەردەی سۆران وە بابەتی ئابورری و مێژووم دەوتەوە بۆ پۆلەکانی ١٠و ١١ ئامادەیی. پاشان لە پەروەردەی بنەسلاوە بوومە بەڕێوەبەری قوتابخانەیەکی بنەڕەتی بۆ ماوەی ٦ ساڵ وە بۆ ماوەی ٩ ساڵ یاریدەدەری بەڕێوبەر بووم.
بەردەوام هەوڵی خۆ بەرەو پێشبردنم داوە بۆ فێر بوونی زمان بە تایبەت زمانی ئینگلزی چەندین کۆرسم کردووە لەوانە سەنتەری ماکۆس، ئەدوینە، ئاوات ئەکادمی بۆیە ئاستی زمانی ئینگلزیم باشە، وە باشم لە زمانی عەرەبی، هەمیشە دڵسۆز بووم بۆ پیشەکەم

