پەرژین عزیز مجید
مامۆستای بیرکاری
خاتوو پەرژین عزیز مامۆستای وانەی بیرکاری، دەرچووی بەشی ئامار و زانیاریە لە زانکۆی سلێمانی ساڵی 2005. مامۆستایەکی زۆر چالاک و وردبینە ئەزموونی هەژدە سال وانە وتنەوەی هەیە هەر لەسەرەتای دەست بەکاربوونی وەک مامۆستا لە چەند قوتابخانە و پەیمانگای جیاواز قوتابیانی فێرکردووە لەوانە(قوتابخانەی بۆگد، پەیمانگای تەکنیکی کۆیە، ق.شادان، ق.باڵدار، ق.ایطالی 2، ق.مصطفی عوزێری) ،وە ئێستاش مامۆستای وانەی بیرکاریە لە قوتابخانەی ئارام پۆلی دووەمی بنەڕەتی.
م.پەرژین بەژداربووە لە زۆر خول وڕاهێنان تایبەت بە پیشەی مامۆستایی لەوانە(خولی شیاندنی مامۆستایی لە پەیمانگایی ڕاهێنان و گەشەپێدانی پەروەردەیی، خولی پێداگۆجی ومۆدێرنترین شێوازەکانی وانە وتنەوەی یابانی لەڕێکخراوی ئای ڤی وای، وە شارەزایی تەواوی هەیە لەبەرنامەکانی مایکرۆسۆفت. لەرووی زمانەوانیەوە مامۆستا پەرژین زمانی دایکی کوردیە هەروەها لە هەردوو ز مانی ئینگلیزی و عربی ئاستی مامناوەندی هەیە.

