راکان تحسین حمە
مامۆستای زمانی عەرەبی
مامۆستا راکان تحسین حمە شارەزای زمانی عەرەبیە- مامۆستای ئایین و عەرەبیە لە قوتابخانەی بنەڕەتی گوندی ئارام. لە ۲۰۱۳ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی صلاح الدين کۆلێژی شەریعە بەشی خوێندنی ئیسلامی هێناوە، لە ۲۰۱٦ بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی (یوزونجویل) لەشاری وان لە ولاتی تورکیا ئیلاهیات بەشی عەقیدەو مێژووی مەزهەبەکان هێناوە، دکتۆرای هێناوە لە ساڵی ۲۰۲۲ لەشاری ئەورمیە ولاتی ئیران بەشی شەریعەو قانون، بەشداری خولی ڕێگاکانی وانە وتنەوەی کردوە ( طرائق التدريس) لە زانکۆی دهۆک لەساڵی ۲۰۱٦ ، مامۆستا بوە لە قوتابخانەی گوندی گەرودەلالان ماوەی چوار ساڵ، بەشداری کردوە لە کۆمەلێک کۆنفڕانس و سمینار لەوانە کۆڕبەندی زانستی هاوبەشی یەکێتی زانایانی ئیسلامی کوردستان و ڕاوێژکاری نازی مندالان بە ناونیشانی ( منداڵ ئاییندەیە ... هەنگاوێک بەرەو گەشە پێدانی مندالان ) وە بەشداری کردوە لە خولی ڕاهێنانی ( ئاشتی و پێکەوە ژیان ) .

