شیلان عەلی یونس
بەڕێوەبەری قوتابخانە
خاتوو شیلان عەلی یونس پرۆفیسۆرێکی بە ئەزموونە لە بواری پەروەردە کە زیاتر لە ٢٢ ساڵە خزمەتی لە وانەووتنەوە، ڕاهێنان و سەرکردایەتی ئەکادیمی دا هەیە. لە ماوەی کار کردنی خۆیدا، هەموو هەوڵی خۆیداوە بۆ فەراهەم کردنی فێربوون و پشتگیریکردن لە گەنجان بەتوانا لە ڕێگای پەروەردەوە.
خاتوو شیلان هەڵگری بڕوانامەی بەکالیوریوس لە کۆلێجی وەزرشی زانکۆی سلێمانی ، و هەروەها هەڵگری بڕوانامەی ماستەری لە زانکۆی سەلاحەددینی.
مامۆستا شیڵان بەشداری کردوە لە چەندین کۆنفڕانسی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی لە بواری پەروەردەدا، ئامانجی بەڕێزیان باشترکردنی شێوازی وانەوتنەوەو بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی پرۆسەی پەروەردە.
خاتوو شیلان بۆ پەرەپێدانی پڕۆفیشناڵی خودی بەشداری کردووە لە پرۆگرام ە ڕاهێنانیی نێودەوڵەتییەکان کە لەلایەن GIZ پێشکەش کراون، هەروها بەشدارن لە پەرەپێدن و دابینکردنی توانابە خشییەکان کە لەلایەن زانکۆکانی IVY ,League و رێکخراوە پەروەردەیی جیهانییەکانی تر پێشکەش دەکرێن.

