سۆز شاهۆ اسماعیل بەرزنجی
مامۆستای زانست
مامۆستا سۆز شاھۆ ئیسماعیل مامۆستای زانستە لە (قوتابخانەی بنەڕەتی گوندی ئارام).لە ساڵی ٢٠١٣ بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زانکۆی جیھان-ھەولێر، کۆلێژی زانست – بەشی بایۆلۆجی بەدەستھێناوە. لە ماوەی کارکردنیدا، وەک بایۆلۆجیست لە نەخۆشخانەی منداڵبوونی دایک، KMCA (دەزگای کۆنترۆڵی پزیشکی کوردستان)، کۆمپانیای شاھۆ کۆسمەتیک کاری کردووە و لە کۆتاییدا بڕیاریدا ببێتە مامۆستا! ماوەی ساڵێک لە قوتابخانەی فاخیر مێرگەسۆری ئینگلیزی و ٦ ساڵ لە قوتابخانەی ئامادەیی پایتەختی ناحکومی (کەمبریج) مامۆستا بووە، وانەی بایلۆجی لە پۆلەکانی (١٠-١١ بە ھەردوو زمانی کوردی و ئینگلیزی" و پۆلی ١٢ "بە زمانی ئینگلیزی") وتووەتەوە. ھەروەھا بەشداری لە ڕاھێنانی قوتابخانە نێودەوڵەتییەکانی کەمبریجیشدا کردووە. بڕوانامەی پەروەردەییشی ھەیە. شارەزایی تەواوی لە ھەردوو زمانی ئینگلیزی و عەرەبیدا ھەیە.

